بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە نوێنەرانی ڕێکخراوە و سەندیکا خوێندکارییەکانی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانسی لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران گفتوگۆیان کرد.
لەو دیدارەدا یێبەری ڕایگەیاند کە دەوڵەتی گەنجی حزبوڵڵاهی عیلاجی کێشەکانی وڵاتە ئەڵبەت ئەمە بەو مانایە نییە کە سەرۆکی ئەم دەوڵەتە گەنجێک بێت بەڵکوو واتا دەوڵەتێکی بزۆر، چالاک و ئامادە کە لە تەمەنی کار و تێکۆشاندا بێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕوو لە گەنجانی وڵات زیادیان کرد: بە کەمتەر خەمیەوە بەرەو ڕووی ئەو کەسانە مەبن کە بنەماکانی شۆڕشیان قبووڵ نییە و دووگومانی دروست دەکەن و دوژمن جوان دەکەن لە پێش چاوتان. شک و گومان دروس کردن بڕبڕەی کاری دوژمنە. ئەمڕۆ کۆمەڵگا و نیزامی ئەمریکایی نەک تەنیا جوان نییە بەڵکوو لە بەشێکی زۆری جیهاندا نەفرەتین. بە هۆی شەڕنانەوە، یارمەتیدانی وڵاتانی خراپەکار، ڕاهێنانی تیرۆریستان، پشتیوانی لە ستەم کاری لەم چەشنانە. هەڵبەت ئەمریکاییەکان لە عێراق و سووریا نامێننەوە و دەردەکرێت.
بۆچوونی ئێوە