بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ٧٠٥٤ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ٢٠٧٨ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ٤٨٤٥ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ١٣١ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو دوو هەزار و ٢٠٧٨ کەسە ٦١٠ کەس لە سنە، ٤٣٦ کەس لە سەقز، ٢٣٧ کەس لە بانە، ١٨٤ کەس لە قوروە، ۱٥٣ کەس لە دیواندەرە، ۱١٦ کەس لە مەریوان، ١١٤ کەس لە بیجار، ١١٢ کەس لە کامیاران، ۸٩ کەس لە دێولان و ۲٧ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٣٨ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٦ کەس لە سەقز، ٣٢ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٩ کەس لە بانە، ٩ کەس لە کامیاران، ٩ کەس لە بیجار، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختیشی کرد: تا ئێستا ١١٨٩ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە