ئەمساڵ یان پەکەکە دەمرێت یان ئێمە دەمرین

سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەفەری ناوچەی سنووری لە پارێزگای شڕناخی کردووە سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ پەکەکە لە خاکی تورکیا وتی: ئەمساڵ یا لە جوودی، گابار، کەل مهمەت، بستا و ناوچەی کاتو دەبین یان دەمرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەردانی ناوچەی سفری سنووری لە پارێزگای شڕناخی کردووە لە سەردان لە ناوەندی فەرماندەیی هێزە تایبەتەکانی جەندەرمە لە ناوچەی جزیرەی پارێزگای شڕناخ لە لێدوانێکدا وتی: ئاکامی شەڕێک کە لە ناوچەی جوودی، گابار، بێستا، کەل مەهمت و ... دەستمان خست بۆ ئێمە زۆر گرینگ بوو. بە پێی ئەنجامەکان تەنیا ١٣٤ هێزی پەکەکە لە ناوچەکە ماونەتەوە. ئەمساڵ بۆ ئێمە ساڵێکی جیاواز دەبێت. ئەمساڵ یان لە جوودی، گابار، کەل مهمەت، بێستا و ناوچەی کاتۆ دەبین و داگیری دەکەینەوە یا دەمرین. ئەمە بڕیارێکی ڕاستەقینەیە. دوای ٢٠٢٠ ئەو ناوچە چۆڵ ناکەین.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە لەگەڵ هێزە چەکدارەکانمان بە هەولی بوێرانە و ستراتیژیەک کە لە سنوورەکانمان ئەنجامی دەدەین، گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەو ناوچەیە دەسڕینەوە. باوەڕی تەواومان بە ئەو بابەتە هەیە.

News Code 32426

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =