دوو کورته فیلمی بەرهەمی کوردستان گەیشتنە فێستیڤاڵی ئیتاڵیا

دوو کورتە فیلمی " ڕۆیا" و " بە بۆنەی کچەکەم" لە بەرهەمانی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان بە دەرهێنەری موحەمەد فەرەج زادە گەیشتنە نۆهەمین فێستیڤاڵی ئیتاڵیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نۆهەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی fest Tracce cinemactografiche film کە لە ٣٠ جوون تا ٥ ی جوولای(١٠ بۆ ١٥ ی پووشپەڕ) لە سێ بەشی ئەنیمەیشێن، ئازاد و کۆمەڵایەتی لە شاری ڕۆم بەڕێوە دەچێت دوو کورتە فیلمی ڕۆیا و بە بۆنەی کچەکەمەوە، بەرهەمی حەوزەی هونەری و لە نووسین و دەرهێنانی موحەمەد فەرەج زادە، گەیشتنە بەشی کۆتایی ئەو ڤێستیڤاڵە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە بەشی ئازاد بە گشتی ٣٣ فیلم گەیشتوونەتە بەشی کۆتایی کە فیلمی ڕۆیا لەگەڵ ٨ فیلمی دیکە لە ئێرانەوە گەیشتوونەتە ئەم قۆناغە.

لە بەشی کورتە فیلمی بە بابەتی کۆمەڵایەتیش ٢٨ فیلم مۆڵەتی بەشداریان وەرگرتووە کە فیلمی بە بۆنەی کچەکەمەوە لەگەڵ ٩ فیلمی دیکە لە ئێرانەوە گەیشتوونەتە ئەو قۆناغە.

کورتە فیلمی بە بۆنەی کچەکەمەوە لە فیلمە ١٠٠ چرکەییەکانی بەرهەمی حەوزەی هونەری کوردستانە کە لە ساڵی ٩٨ بەرهەم هاتووە.

بابەتی ئەو فیلمە بنەماڵەیەکە کە بە بۆنەی خووگری باوکەکە بە مادە هۆشبەرەکان، خەساری زۆری بەرکەوتووە.

News Code 32415

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =