فەلەستین هێشتا پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلامە

وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی ئێران بۆ پاڵپشتی لە بزووتنەوە ئازادی خوازەکانی فەلەستین، پرسی فەلەستینی سەرەڕای هەموو پیلانەکان بۆ لەبیر کردنی هێشتا پرسی یەکەمی جیهان وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوە لە ساڵڕۆژی دامەزرانی ڕژێمی ساختەی زایۆنی واتا ڕۆژی نەکبەتی بەیاننامەیەکی دەرکرد.

کورتەی دەقی ئەو بەیاننامە لە خوارەوە دێت:

فەلەستین لە ٧٢ ساڵ لەمەوێش(١٤ی مەی ١٩٤٨) ی زایینی یەکێک لە دڵتەزێنترین ڕووداوەکانی مێژووی ئیسلام و جیهانی بەخۆوە بینی کە لە ئەو کاتەوە تا ئێستا ئەو خەڵکە ئاسایشیان بە خۆیانەوە نەدیوە.

ڕژێمی زایۆنی لە ماوەی ئەو ساڵانەدا هەوڵی دوژمنانەی خۆی بە داگیرکردن، دەست درێژی و جەنایەت درێژە داوە و شارۆچکە زایۆنی نشینی چێ کردووە و خەڵکی فەلەستینی ئاوارە کردووە، سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا کردووە، قودس و لای ڕۆژاوای کردووەتە جوولەکەنشین. کەرتی غەزە گەمارۆ داوە و ... .

ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ڕێز بۆ ئارمان و ئامانجەکانی خەڵکی فەلەستین و ئیدانە کردنی دانوستانی سەدە، داوای دروست کردنی بەستێن بۆ گەڕانەوەی خەڵکی فەلەستین بۆ نیشتمانی خۆیان و پێکهێنانی دەوڵەت و سەربەخۆی فەلەستین بە پێتەختیی بەیتولموقەدەس دەکات.

وەزارەتی دەرەوە بە جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی ئێران بۆ پاڵپشتی لە بزووتنەوە ئازادی خوازەکانی فەلەستین، پرسی فەلەستینی سەرەڕای هەموو پیلانەکان بۆ لەبیر کردنی هێشتا پرسی یەکەمی جیهان وەسف کرد.

News Code 32391

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =