ئێران نایەوێت سووریا بکەوێتە دەست ئیسرائیل و ئەمریکا

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە، سووریا و ئێران و دۆخی حزبوڵڵا دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا  ئێوارەی ئەمڕۆ لە ساڵڕۆژی شەهادەتی سەید مستەفا بەدرەدین، فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا وتی: سەید بەدرەدین بەردەوام لە سووریا هاوشانی سەردار سلێمانی جەهادی کردووە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا زیادی کرد: لە ساڵی 2011 بە مەبەستێکی مەترسیدار کەڵکی ئاوەژۆ لە بەهاری عەرەبی وەرگیرا و پیلان و پڕۆژەیەکی ئەمریکایی- ئیسرائیلی –سعوودی بە هاوڕێی تورکیا و قەتەر و وڵاتانی عەرەبی و ئەورووپایی داڕێژرا بۆ دەستداگرتن بە سەر سووریا.

وتیشی: ئەوانە کێشەیان بەشار ئەسەد یان کەسێکی دیاری کراو نەبوو بەڵکوو دەبوایە هەڵوێستی بگۆڕدرایە و لە ژێر هەیمەنەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بوایە جگە لەوە هەڕەشەی لەسەر بوو.

نەسروڵڵا ڕایگەیاند: هەژمونی شەڕی هەمە لایەنە لە سووریا ئاشکرا بوو و خواستی ئەوان ئەمە بوو کە لە ژێرهەیمەنەی ئەمریکادا بن و لە گەڵ ئیسرائیل دا ڕێککەوتن بکات و دەست لە فەلەستین و قودس هەڵبگرێت و ڕێبەرایەتی نوێ سووریا دەست لە بەرزاییەکانی گوڵان هەڵگرێت و نەوتەکەی لە دەستەوە بێت و ئەگەر وا نەکەن گرووپە تەکفیرییەکان لەوێ حوکم بکەن.

ئەمینداری حزبوڵڵا ئەوەشی وت کە  ئێران، حزبوڵڵا و گرووپەکانی بەرخۆدان لە گەڵ سوپای سووریا و گەلی ئەو وڵاتەدا شەڕ دەکەن. ئێران هەڵوێستی ئەوەیە کە سووریا نەڕووخێت و هیچ تەماحێکی بە ئەو وڵاتە نییە و نایەوێت هەژموونی خۆی بسەپێنێت  و هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی یەکپارچەیی و یەکگرتوویی لە سووریا و ئەوەی کە وەک قەڵایەک خۆڕاگر بێت لە بەرانبەر هەیمەنەی ئەمریکا و ئیسرائیل.

وتیشی:زایۆنییەکان وەک هەڕەشەیەک دەڕوانێتە بوونی ئێران و گرووپەکانی بەرخۆدان لە سووریا. ئەوان بە گەمژەیی تەواو قسەی دەرکردنی ئێران لە سووریا دەکەن. لە حاڵێکدا کە ئێران ئامادەبوونی سەربازی لە سووریا نییە و تەنیا ڕاوێژکارە. بۆ ماوەی دوو سێ مانگ بە شێوەی کاتی هێز هاتە حەلەب و جگە لەوە ئێران لە سووریا هێزی نییە.

ئەوەشی وت کە کاتێک باس لە کەم کردنەوەی هێزەکانی ئێران لە سووریا دەکرێت ئەمە لە بەر دەستکەوتی ئیسرائیل نییە بەڵکوو نیشانەی سەرکەوتنی سووریا و بەرەی بەرخۆدانە لەم شەڕەدا. هۆکارێکی دیکەشی کۆرۆنایە کە کاریگەریی لە سەر هەموو شتێک بووە.

 جەختیشی کرد: بە هەموو لوبنانییەکان دەڵێم کە ئەوە خەیاڵ و وەهمە و سووریا ناڕووخێت و لوبنان دەبێ بیر لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سووریا بکاتەوە.

News Code 32387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =