پێگەی ئیسرائیل 72 ساڵ پاش داگیرکردنی فەلەستین

بەرەی ڕابردوو و ئێستای فەلەستین رۆژی 15ی مەی‌ ساڵی ١٩٤٨یان بەردەوام لە بیرە؛ رۆژێک کە فەلەستینییەکان بە رۆژی نەکبەتی دەناسن و ئەوڕۆ ٧٢ئەمین ساڵوەگەری رۆژی نەکبەتە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- مەهدی عەزیزی: لە سندووقی ماڵی زۆربەی خەڵکی فەلەستیندا کلیلی کۆنی ماڵەکەنیان دەدۆزیەوە کە هێمایەکە بۆ یادەوەرییەکی قووڵ و شوناسێکی مێژوویی. ئەوان باوەڕیان وایە کە رۆژێک دادێ بۆ تێگەیشتنی بەرەی داهاتوو لە چەمکی نیشتمان.

هەمووی ئەو ٧٢ ساڵەی سەرهەڵدانی ڕژیمی زایۆنی، تێچووی ژینۆساید و پیلان بۆ سڕینەوە و پاکتاوی گەلێک و شوێنگۆڕکێان بەو جووانە تێپەڕی کە پێشتر لە جوگرافیای جیهانیدا پەرتەوازە بوون. ئەوان هێنرانە ئەم خاکە پیرۆزە هەتا خەونی "هەردی بەڵێنی دراوی بێ ماڵیات" ئەزموون بکەن. ئەزموونێک کە زۆری نەبرد لە قەوارەی کۆچنەری ئاوەژۆ دەرکەوت. کۆچێک کە هەوڵ دەدا شوێنی بۆشی بە کۆچی زۆرەملێی جووەکانی ئەفریقی قەرەبوو بکرێتەوە.

ڕژیمی زایۆنی بە پێی توندوتیژی، تیرۆر، وێران کردن و ڕووخاندنی ماڵ و مەزرا و چێ کردنی شارۆچکەگەلی نوێ دامەزرا و هیچ پێشینەیەکی مێژوویی و شوناسێکی نەتەوەیی نییە و بێ بەهرەیە لە بژێرەگەلی دەسەڵات یان نەتەوە و تەنیا شتێکی کە هەیەتی، سوپا و جیهازاتی سەربازییە و بەو پێیە، سوپا بۆتە بنەمای ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی زایۆنی.

ئیمپراتووریای میدیاییش بۆ تۆکمەی چەمکی ئۆستوورەی شکست نەهێنان و بەهێزترین سوپای ناوچە! قۆڵی لێ هەڵماڵیوە هەتا ڕۆڵێک بگێڕێ لە داگیرکاریی ئیسرائیل و شەرعیەت بەخشین بەو ڕژیمە. پڕۆژەی شەرعیەت بەخشین بە ڕژیمی زایۆنی لە پەنای ئاوردانەوە لە دەسەڵاتی سوپا، بە گرینگترین کەرەسە بۆ پاراستنی ورەی کۆمەڵگای زایۆنی و خستنە پەراوێزی ململانێگەلی کۆمەڵایەتی و شوناسیان دێتە ئەژمار.

ئەگەرچی ئیسرائیل توانی بە دەسەڵاتی سەربازی و یارمەتیی بەریتانییەکان کۆمەڵگایەکی پەرتەوازە لەو خاکە پیرۆزەدا نیشتەجێ بکات، بەڵام هێشتاش پاش ٧٢ ساڵ نەیتوانیوە شوناسی مێژووییان دابین بکات. کام هێزی سەربازی توانیویەتی پاڵپشتی و مێژوویی قووڵ بەرهەم بێنێت.

کەواتە ئیسرائیل ئەوڕۆش لە پڕۆژەی نەتەوەسازی و دەوڵەت‌سازیی هاوکاتدا شکستێکی قورسی خواردووە، تا ئەو جێگەی کە بۆ یەکەمین جار نەیتوانیوه، سامن بە پێکهاتەی ناوخۆیی بدات.

وادیارە ئیسرائیل سەرەڕای هەموو ژینۆساید و کۆمەڵکوژیی مندالان و ژنان و وێران کردنی ماڵەکان و ئاوارەکردنی گەلی فەلەستین، هێشتا هەر ئەو نیگەرانە، نەک فەلەستینییەکان!

تا دێ ئیسرائیل لەو رۆژی ناوی ناوە "ساڵوەگەری سەربەخۆیی" نزیکتر دەبێتەوە، بە هەمان ئەندازە ئاستی قەیرانە ناوخۆیی و ململانێ دەرەکییەکانی بەرزتر دەبێتەوە. کۆمەڵگای ئیسرائیلی چیتر متمانەی بە رێبەرانی سیاسی و سەربازیی خۆی نییە و هەر ئەو پرسە گرفت و ئاستەنگی جیدی و نوێی بە دواوە بووە. هۆکارەکەشی بۆ شکستە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە شەڕە جۆراوجۆرەکان دەگەڕێتەوە کە لە ناوچە و فەلەستین وەڕێی خستووە و بەرچاوترینیان شەڕی ٢٢ رۆژەی غەزە و هاوینی ٢٠٠٦ی لوبنانە.

کەواتە دەتوانین ئەو ٧٢ ساڵە بە ساڵانی پەلەقاژە بۆ سەقامگیری بزانین کە هەڵبەت ئەنجامی ئاوەژۆی بووە و ئەوڕۆ چیتر شتێک بە ناوی ئۆستوورەی شکست نەهێنان بوونی نەماوە و وێژەی یەک لایەنەخوازی کۆتایی پێهاتووە.

ئۆستوورەی سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر گرووپگەلی چکۆلەی بەرخۆدان شکستی قورسی خواردووە. خۆکوژی و گەندەڵی ئەخلاقی لەو سوپایەدا رۆژ بە رۆژ بەرزتر دەبێتەوە و نیشان دەدا کە تەنانەت ئەنگێزەی نەدانی ماڵیاتیش ناتوانێ ئەو سوپایە ڕاست کاتەوە و هانی بدات. کۆمەڵگای زایۆنیش کە سەر بەو سوپایەیە بە شێوەیەکی ماڵوێرانکەرانە هەژهەژۆکییە.

بەریتانیا وەک زەرباوکی ئیسرائیل ڕۆڵێکی بنەمایی لە دامەزراندنیدا بووە و ئەوڕۆ پاڵپشتییە دارایی و سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ کامڵ کردنی پڕۆژەی دەوڵەتی زایۆنی بەردەوامە. بەوەشەوە هەموو ئەو پرسانە نەیانتوانیوە دۆخ و گرفتە هاوپەیوەندەکان بەو ڕژیمە چارەسەر بکەن.

ئەوڕۆکە پاش ٧٢ ساڵ، ئەوە ئیسرائیلە کە خۆی لە نێوان دیوارەکانیدا زیندانی کردووە. لە ناو ئەو دیوارانەی کە بۆ پاراستنی دانیشتووانی شارۆچکەکان و بە تێچووی زۆرەوە چێ کراون.

بودجەی کەرتەکانی ڕاهێنان و پەروەردە و ئابووریی ئەو ڕژیمە هەموو ساڵێک لە پێناو تۆکمەی کەرتی سەربازیی کەم دەبێتەوە. چونکە جەوهەری دامەزرانی ئیسرائیل هەر لە سەر ئەو بنەمایە پێناسە کراوە.

بێ گومان زنجیرە درامای شکستی ئیسرائیل لە مێژوو کاتێک زیاتر دەردەکەوێ کە بۆ پاکانەهێنانەوە و ئاسایی نواندنی دۆخەکە، بەرەیەکی لە دەسەڵاتدارانی دۆڕاو و خۆفرۆشی عەرەبی بە دەوری خۆی کۆکردۆتەوە؛ دەسەڵاتدارنێک کە هیچکات چەکی نەوتیان نەکردە باڵی زەخت و گوشار لە دژی ئەو ڕژیمە درۆیینە و دۆلارەکان خەرجی پاڵپشتی لە تیرۆریزمانێکی مووچەخۆر بۆ پێشخستنی ئامانج و بەرژەوەندیی زایۆنییەکان کردووە.

بەڵام بەوەشەوە گواستنەوەی باڵویزی ئەمریکا بۆ قودس، کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی گومبەزی ئاسنین، کۆمەڵکوژیی خەڵکی غەزە و لوبنان، چێ کردنی دیوارگەلی کۆنکرێت لە هاوێری سنوورەکانی ناوچەگەلی داگیرکراوە، وێرانگەری و کۆچی زۆرە ملێی خەڵکی فەلەستین، تۆکمەی تیرۆریزمی ناوچەیی، تیرۆری سەرکردەکانی بەرخۆدان، بەهرە وەرگرتن لە ئیمپراتووری میدیایی، زەخت لە دەسەڵاتدارانی بێ ئیرادە و دەستەوەستانی عەرەب بۆ ئاسایی نواندنی دۆخەکە و ... هیچکام نەیتوانیوه ئەو ڕژیمە بگەیێنێتە قۆناغی ئارەزووی واتە ماڵی سەقامگیری و شەرعیەت و بە پێچەوانە شەپۆلی بێزاریی جیهانیی هەمبەر بە دڕندەیی سیاسی و سەربازیی خۆی بە گڕوتین‌تر کردووە.

News Code 32369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =