دەستگیری سیخۆرێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان لە قۆڵبەست‌کردنی سیخۆرێکی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فورات نیوز، هێزەکانی پاراستنی گەل (HPG) لقی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ڕایگەیاند کە سیخۆرێکی لە شوێنی جێگربوونی هێزەکانی ئەو گرووپە لە خاکی هەرێمی کوردستان دەستگیر کردووە کە هەوڵی گەیاندنی زانیاری هەستیار بە سوپای تورکیا لە پێناو هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنکەکانی پەکەکەی داوە.

هەپەگە لە ڕاگەیێندراوێک لەوبارەیە ڕوونیکردەوە: کەسێک بە ناوی جوتیار موحسن بە تاوانی سیخۆری و گەیاندنی زانیارییە هاوپەیوەندەکان بە شوێنی جوگرافیایی شوێنی سەقامگیری گریلاکان و ڕەخساندنی هەلی بۆردومانی ئەو شوێنانە لە لایەن فرۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، لە لایەن هێزەکانی ئێمەوە قۆڵبەست کراوە.

لەو ڕاگەیێندراوەدا وێرای تۆمەتبارکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هاوکاری کردنی تورکیا و دەزگای میت، هاتووە کە کەسی قۆڵبەست کراوە خەڵکی ناوچەی بادینان و لە هۆزی بەروارییە.

News Code 32366

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha