بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیپی سێی کۆماندۆکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی " ئەلجەزیرە" بە هاوکاری گرووپی هەواڵگری توانیان یەکێک لە ئەنجامدەرانی جەنایەتی ئێسپایکر دەستگیر بکەن.
سەرچاوەیەکی سەربازی عێراق وتی کە چەکدارانی داعش بە پێی مادەی ٤ ی یاسای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لێپێچینەوە دەکرێن و بە پێی ئەوە ئەگەری هەیە ئەو کەسە بە تاوانی بەشداری لە جەنایەتی ئێسپایکر سزای ئیعدامی بەسەردا بسەپێت.
لە یازدە و دوازدەی جوونی ٢٠١٤ ی زایینی(٢١ و ٢٢ ی جۆزەردانی ٩٢) کاتێک کە تیرۆریستەکانی داعشی ناوچەیەکی بەربڵاو لە باکوور و ناوەندی عێراق لەوانە بنکەی ئێسپایکر لە نزیکی تکریت لە پارێزگای سەلاحەدینیان کۆنترۆڵ کرد، دەستیان دایە کوشتوبڕێکی بەربڵاوەوە و ١٧٠٠ سەربازی عێراقیان لە بنکەی ئێسپایکر کوشت.
لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی شاری تکریت لە پارێزگای سەلاحەدین(باکووری عێراق)، گۆڕی بەکۆمەڵی سەربازانی عێراقی بنکەی ئێسپایکر دۆزرایەوە.
بۆچوونی ئێوە