مزگەوتەکانی سەرتاسەری ئێران لە سبەینێیەوە دەکرێنەوە

سەرۆکی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی وتی: دوای پێوشوێن گرتنی بەردەوامی خەڵکی خەڵکی و گفتوگۆکان لە گەڵ وەزیری تەندروستی، بڕیار درا بەیانی (سێ شەممە) هەموو مزگەوتەکانی سەرتاسەری ئێران بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆلگەلی تەندروستی بکرێنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد قومی وتیشی: دوای پێوشوێن گرتنی بەردەوامی خەڵکی خەڵکی و گفتوگۆکان لە گەڵ وەزیری تەندروستی و داکۆکی رێبەری باڵا بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی شەوانی قەدر، رێکارگەلێکی پراتیگی بۆ کردنەوەی مزگەوت و شوێنە پیرۆز و مەزهەبییەکان لەگەڵ بەڕێز سەعید نمەکی ئاراستە کرا.

ئاماژەی بەوەش دا: پرسی کرانەوەی مزگەوتەکانی سەرتاسەری وڵات وەک یەکێک لە گرینگترین کەڵکەڵەکانی خەڵکی و بەرپرسان بەردەوام لە لایەن ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامییەوە پێوشوێن گیراوە و بڕیار دراوە، بەیانی (سێ شەممە) بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆلگەلی تەندروستی بکرێنەوە.

News Code 32355

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =