حکوومەتی هەرێمی کوردستان توانای چاکسازی نییە

توێژینگەی واشنتۆن بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین لای وایە هیچکام لە حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوه پلانی ڕێفورمی لەو ناوچەیە ڕاپەڕێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، توێژینگەی واشنتۆن بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین لە ڕاپۆرتێکدا وێرای قەیراناوی وەسف کردنی دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان، ئەو قەیرانەی گرێ داوە بە ڕانەپەڕاندنی پلانی چاکسازی لەو ناوچەیە.

ئەو توێژینگەیە بە داکۆکی لە ڕاپەڕاندنی پلانی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەریی پێکهاتەی گەندەڵی ناو حکوومەتەکەی، جەختی کرد: تا ئێستا هیچ کابینەیەکی هەرێم نەیتوانیوه پلانی چاکسازی ئاراستە کراو ڕاپەڕێنێت.

توێژینگەی واشنتۆن هەروەها ئاماژەی بە دوو هەنگاوی گرینگ بۆ رزگاری هەرێم لە قەیرانەکانی کرد و ڕایگەیاند: راپەڕاندنی یاساگەلی بەرەنگاربوونەوەی گەندەلی بە بێ هەڵاواردن و دانانی کەسانی پاکدەست و پسپۆڕ بۆ پێشخستنی چاکسازییەکان دوو هەنگاوی گرینگن کە لەم دۆخەدا دەبێ حکوومەتی هەرێم ئاوڕیان لێ بداتەوە.

News Code 32352

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =