تەشەنەی کۆرۆنا لە کوردستان/ ۵٠ تووشبوو و ٢ قوربانیی نوێ

سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان بە ئاماژە بە تووشبوونی ٥٠ کەسی دیکە بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوو، وتی: لە ئێستادا هەزار و ٨٧٣ کەس لە پارێزگادا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ۵۷۴۳ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ١٨٧٣ کەس پشت‌ڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ۳۶۵۳ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ٢١٧ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.

ڕاشیگەیاند: لەو هەزار و ٨٧٣ کەسە ٥٢٣ کەس لە سنە،  ٤٠٤ کەس لە سەقز، ٢٢١ کەس لە بانە، ۱٥٨ کەس لە قوروە، ۱٣٨ کەس لە دیواندەرە، ۱٠٩ کەس لە بیجار، ١١٢ کەس لە مەریوان، ٩٦ کەس لە کامیاران، ۸٦ کەس لە دێولان و ۲٦ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.

ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٣٥ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٥ کەس لە سەقز، ٣٠ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٩ کەس لە بانە، ٩ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.

سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختیشی کرد: تا ئێستا ۱۰۲۲ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.

News Code 32349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha