وردەکاری ڕووداوی پاپۆڕەکەی کۆنارەک/ 19 شەهید و 15 بریندار

 هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداو بۆ پاپۆڕێکی بچووکی ئەرتەش لە ئاوەکانی جاسک و چابەهاری بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرتەشی ئێران سەبارەت بەو ڕووداوە ڕایگەیاند کە ڕۆژی ڕابردوو پاپۆڕێکی لۆجستیکی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە کاتی ڕاهێنانی سەربازیدا تووشی ڕووداویک بووە لە ئاوەکانی بەندەری جاسک لە باشووری ئێران، کە بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەرتەش شەهید و بریندار بوونە.

19 کەس لە سەربازانی هێزی دەریایی ئەرتەش لەو ڕووداوەدا شەهید بوونە و 15 کەسیش بریندار بوونە کە لە نەخۆشخانەدان و باری تەندروستیان جێگیرە.

ئەم پاپۆڕە گواستراوەتەوە بۆ ڕۆخ و کارناسان خەریکی لێکدانەوەی هۆکارەکانی ئەو ڕووداوەن.

News Code 32346

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =