تورکیا گۆڕستانی شارە کوردنشینەکان کاول دەکات

دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کاول کردنی گۆڕاستانەکانی ناوچە کوردنشینەکان لە پارێزگاکانی وان، دیاربەکر، حەککاری و مووش، ئێستا هەواڵی کاول کردنی گۆڕاستانەکانی پارێزگای شڕناخ بڵاو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵەکان سەبارەت بە کاول کردنی گۆڕاستانەکانی ناوچە کوردنشینەکان لە پارێزگاکانی وان، دیاربەکر، جۆلەمێرگ و مووش، ئەم جارە لە پارێزگای کوردنشینی شڕناخ هەواڵی هێرش بۆ سەر گۆڕستانەکان و شکاندنی گڵکۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە بڵاو بووەتەوە.

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە گوندی یارباشی لە شاری ئیدیل لە پارێزگای کوردنشینی شڕناخ بە هێرش بۆ سەر گۆڕستانەکانی ئەو گوندە ٦ گڵکۆیان بەتواوەتی شکاندووە.

ئەو گڵکۆیانە هی هێزەکانی پەکەکە بووە کە لە ڕێکەوتی جیاوازدا لە پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کوژراون.

شیاوی باسە، ئەو گۆڕستانە لە ساڵی ٢٠١٦ش جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کاول کرابوو.

News Code 32343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha