پاپۆڕێکی ئەرتەشی ئێران لە کەنداوی فارس تووشی ڕووداو بوو

 پاپۆڕێکی بچووکی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە کاتی نمایشی سەربازیدا تووشی ڕووداوێک بووه.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیوەندییە گشتییەکانی ناوچەی یەکەمی دەریایی بەندەر عەباس  ڕایگەیاند کە ئێوارەی ڕابردوو  لە کاتی ڕاهێنانی  سەربازیدا ‌لە لایەن ژمارەیەک پاپۆڕی هێزی دەریایی ئەرتەش، پاپۆڕی گەڕۆکی بچووکی لۆجستیکی کۆنارەک تووشی ڕووداوێک بووە.

لەو هەواڵەدا هاتووە کە تا ئێستا یەک کەس شەهید بووە و ژمارەیەکیش بریندار بوونە بەڵام کارناسان خەریکی لێکدانەوەی ڕووداوەکەن.

دواتر زانیاری ورد بڵاو دەبێتەوە.

News Code 32341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =