زەریف سەبارەت بە ئەمریکا نامەیەکی بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نارد

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سەبارەت بە چوونە دەرەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناۆکی، گەمارۆ تاک لایەنەکان دژی ئێران و پێشێڵ کارییەکانی جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان نامەیەکی ئاراستەی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی هەینی لە تویترکەی لە نامەی ئەمڕۆی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئانتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەواڵی دا.

مووسەوی لەو بارەوە نووسی: موحەمەد جەواد زەریف ئەمڕۆ لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە چوونە دەرەوەی نایاسایی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گەمارۆ تاک لایەنەکان دژی ئێران و پێشێل کارییەکانی جاڕانامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بەتایبەتی مادەی ٢٥ کە هەڕەشە لە هەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، تێبینی­گەلێکی باس کردووە.

News Code 32316

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha