هەواڵێکی خۆش سەبارەت بە کرماشان

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی فەرهەنگی پارێزگای کرماشان وتی: کرماشان بە زوویی بە ڕاکێشانی ٩ سەرمایەدانەر و وەبەرهێنانی دەفرایەتی بەندئاوەکانی پارێزگا، دەبێتە جەمسەری گەشتیاری ئاوی رۆژئاوای ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئومێد قادری بە ئاماژە بە پلانەکانی هاوپەیوەند بە پرسی گەشتیاری و کەمایەسی لە بابەتی یاری و گەشتیاری ئاوی لە پارێزگای کرماشان، ڕایگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە و بە پێی پێداگریی سەرۆک کۆماری، ڕێککەوتننامەگەلێک لە نێوان وەزارەتی وزە و جێگرایەتی گەشتیاری واژۆ کراوە و بۆ گەیشتن بەو ئامانجە کارگرووپێکی پارێزگاییمان لەم پارێزگایە پێک هێناوە کە وێرای بڵاوکردنەوەی بانگەشەنامە لە ئەنجامی ئەو کارە٩ سەرمایەدانەر بانگهێشت کراون.

ڕاشیگەیاند: ئەو ٩ سەرمایەدانەرە سەرجەم ٧٠ ملیارد تمەنیان بۆ سازدانی شوێنی یاری و گەشتیاری لە پەراوێزی بەندئاوەکانی داریان، سولەیمان شا، زەمکان، شیان، جامیشان و تەنگە حەمام تەرخان داوە.

قادری ئاماژەی بەوەش دا: بە ڕاپەڕاندنی ئەو پلانە، پارێزگای کرماشان دەبێتە جەمسەرێکی گەشتیاری ئاوی لە رۆژئاوای ئێران و هەروەها دەبێتە شوێنی ڕاکێشانی توریزم لە وڵاتی دراوسێی رۆژئاوایی، واتە عێراق.

News Code 32314

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =