بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 ڕیشتەر دای لە تاران.
بە هۆی ترس و هەڵاتنی خەڵک لە ناو شۆقەکانەوە بۆ شەقام و ناو کۆڵانەکان 13 کەس بریندار بوونەوە و دوو کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
تا ئێستا 16 پاش هەژ و بوومەلەرزەی لاواز بە دوای ئەو بوومەلەرزە گەورەیەدا هاتووە کە بەهێزترینیان 3.9 ڕیشتەر بووە.
بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 7 کیلۆمەتری زەوین و لە سنووری پارێزگای تاران و مازەندەران و لە نزیکی دەماوەند ڕوویداوە.
بۆچوونی ئێوە