دژوارییەکانی بەردەم مستەفا کازمی بۆ تێپەڕاندنی عێراق لە قەیران

پەرلەمانی عێراق لە کاتێکدا دەنگی متمانەی دا بە کابینەی "مستەفا کازمی" کە ئەو لە سەرەتای کاری خۆی بەرەوڕووی ڕاسپاردەگەلێکی دژواری وەک ڕاپەڕاندنی پڕۆژەیاسای دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراقە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: پەرلەمانتارانی عێراقی دەنگی متمانەیان دا بە ١٥ کەسی پێشنیارکراوی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردەی ئەو وڵاتە، بۆ کابینەکەی و بەو جۆرە، نەبیل کازم بۆ وەزیری ڕاهێنانی باڵا، جومعە عیناد بۆ وەزیری بەگری، عوسمان غانمی بۆ وەزیری ناوخۆ، عەلی عەبدولئەمیر بۆ وەزیری دارایی، عەلی خالد نەجم بۆ وەزیری پلان و بوودجە، نازلین محەمەد بۆ وەزیری خانووبەرە، حەسەن محەمەد عەباس بۆ وەزیری تەندروستی، حەماجێد مەهدی عەلی بۆ وەزیری وزە، ناسر حسێن بەندەر بۆ وەزیری گواستنەوە، عەلی عەدنان بۆ وەزیری وەرزش و گەنجان، عەلی مەنهەل عەزیز بۆ وەزیری پیشە، ئەرکان شەهاب بۆ وەزیری پەیوەندییەکان، عەلی عادڵ حاشووش بۆ وەزیری کار، عەلی مەهدی ڕەشید بۆ وەزیری سەرچاوەگەلی ئاوی و عەلی حەمید مەخلەف بۆ وەزیری پەروەردە هەڵبژاردران.

کازمی لە میانەی دانیشتنی دەنگدانی پەرلەمان سەبارەت بە پلانەکانی بۆ داهاتووی عێراق ڕایگەیاند: پاوانی کردنی چەک لە بندەستی دەوڵەت، بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنی بەپەلە و پێشگری لە بوونی عێراق بە شوێنی ڕمبازێنی دیتران بەشێکن لە ڕاسپاردەکانی من و چیتر رێگە نادەین کە خاکی عێراق ببێتە بنکەیەک بۆ هێرشەکان و هاوکات بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکەمایەتییەکانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق دەبێت.

ڕاشیگەیاند: من ئازادی ڕادەربڕین و پاڵپشتی لە خۆپیشاندانە ئاشتی‌خوازەکان دەستەبەر دەکەم و بۆ چارەسەریی هەموو کێشەگەلی ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنی خەڵکی، هەوڵ دەدەم.

لە ڕاستیدا هەڵبژاردرانی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق نیساندەری یەکگرتوویی لە یانەی شیعەی ئەو وڵاتەیە. چونکە زۆربەی گرووپگەلی شیعە بە تەواو مانا پاڵپشتیان لە لە کابینەکەی کرد. هەر بۆیە دەکرێ بڵێن ئەو دەنگدانە هێمایەکە لە یەکگرتوویی گرووپگەلی شیعە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک میدیای بیانی بەر لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی دەنگی متمانەی پەرلەمان بە کابینەی کازمی، دەنگۆ و پاگەندەی بوونی ناکۆکی و ئاژاوە لە نێوان باڵەکانی شیعەیان جار دابوو.

لە لایەکی دیکەوە دەنگی متمانەی پەرلەمانی عێراق بە کابینەی مستەفا کازمی بووە هۆی ئەوە عێراق بەرەوڕووی قەیرانی پڕ مەترسیی "بۆشایی سیاسی" نەبێتەوە. بوونی بووشایی دەسەڵات و بووشایی سیاسی لە عێراق یەکێک لە گرینگترین ئامانجەگەلی بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە بووە.

بێ گومان لە ئەگەری بوونی بۆشایی دەسەڵات و لە هەمانکاتدا بۆشایی سیاسی لە عێراق، ئاستی دەستێوەردانی دەرەکی لە لایەن ئەمریکییەکان و هاوپەیمانی رۆژئاوایی و عەرەبی لەو وڵاتە زیاتر لە جاران بەرز دەبۆوە. کەواتە بە هاتنە سەرکاری ئەو کابینەیە، عێراق بەرەو کەناری سەقامگیری و ئاسوودەییەوە هەنگاو دەنێت.

جگە لەوانە، عێراق لە ئێستادا بەرەوڕووی قەیرانگەلێکی وەک قەیرانی ئابووری و پەرەسەندنی کۆرۆنایە کە چارەسەریی پێویستی بە هەڵبژاردنی خێرای سەرۆک وەزیرانێکە؛ ڕووداوێک کە بە دەنگی پەرلەمانتارانی عێراقی یەکلایی بۆوە. کەواتە دەتوانین بڵێین کابینەی کازمی پێشەکییەکە بۆ هەنگاونان لە بواری چارەسەریی کێشەگەلی ئابووری و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی تەشەنەی کۆرۆنا لەو وڵاتە.

هەڵبەت نابێ فەرامۆشی بکەین کە مستەفا کازمی لە سەرەتای کاری خۆی وەک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپاردەگەلێکی دژوار، ئاڵۆز و سەخڵەتیشی لە بەرە. لەوان دەکردنی سەربازانی تیرۆریستی ئەمریکی لە خاکی وڵاتەکەی. لەمناوە کازمی باش دەزانێ کە لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا دەبێ پەسند کراوی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان ڕاپەڕێنێت.

سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق باشیش دەزانێ کە یەکێک لە هۆکارەکانی یەکێتی لە ماڵی شیعە بۆ دەنگدان بە کابینەکەی، پەیوەستە بە پابەندیی بۆ دەرکردنی ئەمریکییەکان لە خاکی وڵاتەکەی. کەواتە دەبێ باش بزانێت کە چاوەروانی سەرەکیی حزب و ڕەوتە سیاسییە شیعەکان لە دەوڵەتەکەی چیە.

هەروەها ڕاسپاردەیەکی گرینگی دیکەی کە سەرۆک وەزیران و کابینەکەی چاوەروان دەکرێت، پرسی ڕەخساندنی بەستێنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراقە؛ ڕووداوێک لە لانی‌زۆر تا ٢ ساڵی داهاتوو دەبێ ئەنجام بدرێت. هەڵبەت خود کازمیش ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕاسپاردەیە گرینگترین یەکەمایەتی پۆستەکەیەتی. هەڵبەت بۆ هەموو ئەو هەنگاوانە ئەو پاڵپشتیی حزب و ڕەوتە سیاسییەکانی وڵاتەکەی لە پشتە.

News Code 32303

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =