مافی سروشتی کرێکاران دەبێ ڕەچاو بکرێت

رێبەری باڵای ئێران وتیان: دەبێ مافی سروشتی هێزی کار واتە مووچەی دادپەروەرانە، پێدانی لە کاتی خۆی و ئاسایشی پیشەیی ڕەچاو بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێبەری باڵا بە بۆنەی حەوتەی کرێکار لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆیی لە گەڵ حەوت کۆمەڵەی بەرهەم هێنەریی چالاک لە ئێران، بە داکۆکی لە ڕەچاوکردنی مافی هێزی کار وەک یەکێک لە خاڵە گرینگە هاوپەیوەندەکان بە کرێکاران، ڕایانگەیاند: دەبێ مافی سروشتی هێزی کار واتە مووچەی دادپەروەرانە، پێدانی لە کاتی خۆی ، پاوەجێی لە دەمەزران واتە ئاسایشی پیشەیی ڕەچاو بکرێت.

ڕاشیانگەیاند: پرسی بیمە، پرسی ڕاهێنان، پرسی خزمەتی ئاسوودەیی و پرسی تەندروستی دەرمان، بە مافە سەرەکی و سروشتییەکانی کرێکاران دێنە ئەژمار کە لە ئەستۆی خاوەن کارە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا بەرهەم هێنانیان بە سیستەمی ئیمەنی و بەرگریی لەش و خود ئابووریان بە لەش بە شوبهاند، جەختیان کرد: لەم رۆژانەدا کە پرسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئارادایە، دەبینین کە سیستەمی بەرگری لەش چەندە لە بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە و مایکرۆبە هێرشبەرەکان بۆ پاراستنی تەندروستی گرینگن. بۆ وێنە زۆرن ئەوانەی ڤاترۆسەکە دزەی کردۆتە لەشیان بەڵام بە هۆی سیستەمی بەرگریی سالم، تووشی نەخۆشی نەهاتوون.

بەڕیزیان ئاماژەی بەوەش دا: بەرهەم هێنان سیستەمی بەرگری و ئاسایش‌هێنەری  ئابوورییە، واتە ئەوە بەرهەم هێنانە کە مەترسیی ڤایرۆسە هێرشبەر و دەستدرێژکارەکان بۆ سەر ئابووری پووچەڵ دەکاتەوە و ئابووریمان تەندروست ڕادەگەرێت.

News Code 32285

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =