بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تەک ئێکسپلۆریست، ئەو دەستکەوتانە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ بەرهەمهێنانی ئانتی بادیەکی تەواو مرۆڤی بۆ دەرمان یا ڕێگری لە نەخۆشی هەناسەیی کۆڤێد ١٩یە.
برەند جان بووش، مامۆستا و ڕێبەری ئەو گرووپە لە زانکۆی ئۆتراخت وتی: ئەو لێکۆڵینەوە بە پێی خوێندنەوەکانی ئێمە لە ڕابردوو لە سەر ئانتی بادیگەلێک کە کۆرۆنا ڤایرۆسێک کە لە ساڵی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ بڵاو بووەوە، ئەنجام دراوە.
بە بەکارهێنانی ئەو ئانتی بادییە، چڵکی بەجێماو لە کۆرۆنا ڤایرۆس و پاشهات و کاریگەرییەکانی لە سەر لەش پووچەڵ دەبێتەوە و هەروەها دەتوانێت کەسی تەندروست لە بەرانبەر ئەو ڤایرۆسە بپارێزێت.
دکتۆر فرانک گرۆسولد یەکێک لە لێکۆڵەرانی ئەو خوێندنەوە لە ناوەندی پزیشکی ئاراسمۆس وتی: ئەو دۆزینەوە بنەڕەتێکی بەهێز بۆ ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی داهاتووە و دەتوانێت دەسپێکێکی باش بۆ دەرمانی نەخۆشی کۆڤێد ١٩ بێت.
بۆچوونی ئێوە