تورکیا بە زۆرەملێ خەڵکی سەرێکانی لە ناوچەکەیان دەردەکات

هێزەکانی سوپای تورکیا بە مەبەستی دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ لە ناوچەی زیرگان هەڵکەوتوو لە سەرێکانی ،هەندێک گوندی دەڤەری ئەو ناوچەیەی بە زۆرەملێ بە خەڵک چۆڵ کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکان، هێزەکانی سوپای تورکیا بە مەبەستی دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ لە ناوچەی زیرگان هەڵکەوتوو لە سەرێکانی ،هەندێک گوندی دەڤەری ئەو ناوچەیەی بە زۆرەملێ بە خەڵک چۆڵ کردووە.

سوپای تورکیا لە هەوڵێکدا چۆڵ کردنی گوندەکانی عنق حوا و ئۆم عوشبە لە دەڤەری زیرگانی دەست پێکردووە و بە مەبەستی دامەزراندنی بنکەی سەربازی نوێ لە ئەو ناوچەیە دانیشتووانی ئەو گوندانەی بە زۆرەملێ لە ماڵەکانیان دەرکردووە.

هەروەها بە پێی هەواڵەکان، هێزەکانی سوپای تورکیا لە گوندی داڤوودیە ملە سلام بە بیانووی " یارمەتی خەڵکی ئەو گوندە بە هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا" هەوڵی ڕووخاندنی خانووەکانی ئەو گوندەی داوە.

News Code 32273

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =