مەزڵۆم کۆبانێ لەگەڵ وەفدێکی ڕووسیا دیداری کرد

مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە قامیشلۆ لە گەڵ وەفدێکی ڕووسی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە قامیشلۆ لەگەڵ وەفدێکی ڕووسی دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی هەواڵە بڵاو کراوەکان لە سەرچاوەکانی نزیک بە سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، شاندێک بریتی لە بەرپرسانی ڕووسی لە قامیشلۆ لە گەڵ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا و لێژنەی هاوڕێی دیداریان کردووە کە لە ئەو دیدارەدا پرسی جیاواز لەوانە دانوستانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا(پەیەدە) لە گەڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا(ئەنەکەسە) کە بە داهێنەری موزڵۆم کۆبانێ لە درێژەی یەکگرتنی نێوان کوردەکانی سووریا دەسیپێکردووە، تاوتوێ کراوە. جگە لە ئەوە، دوو لایەنەکە سەبارەت بە گۆڕانکارییە سیاسی، سەربازی و ئەمنیەکانی ناوچەکەش گفتوگۆیان کردووە.

News Code 32269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha