بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی نێونەتەوەیی تاران تایمز ئەوڕۆ (دووشەممە) بە بڵاوکردنەوەی بابەتگەلێکی تایبەتی لە باڵوێزانی وڵاتانی جیهانی، رۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەرانی میدیایی وڵات لە پاشکۆی تایبەتی ژمارەی ١٣٦٥٦، ٤١ئەمین ساڵوەگەری بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاند.
رۆژنامەی تاران تایمز کە بە زمانی ئینگلیزییە یەکەم ژمارەی خۆی لە بەرواری ١٥ی گوڵانی ١٣٥٩ی هەتاوی (١٩٨٠ی زایینی) بڵاو کردەوە. ئەم رۆژنامەیە ئێستا بە بە خاوەندارێتی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی و بەرپرسایەتی محەمەد شوجاعیان و سەرنووسەری عەلی ئەکبەر جەناب زادە لە دووتۆی ١٦ بەرگدا لە تاران چاپ دەبێت و بە ڕۆماڵ کردنی بابەتەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و هونەری، وەرزشی، ژنان، منداڵان و گەشتیاری ئاراستە دەکرێت.
بۆچوونی ئێوە