بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری براسا، قەسی ئەنباری یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە هێرشەکان دژی ئەو هێزانە لە پارێزگای سەلاحەدین هەوڵێکە بۆ زیندوو کردنەوەی داعش لە چوارچێوەی پلانی ئەمریکا و پاڵپشتی ئەو وڵاتە لە داعش دێتە ئەژمار.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئەو هەوڵانە هەرگیز ئاکامێکیان نابێت. ئەنباری رایگەیاند: ئەمریکا بۆ بووژانەوەی داعش لە عێراق بەتایبەتی پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار لە ڕێگای دەروازەی بیابانی ئەنبار و زنجیرە چیاکانی حەمرین تێدەکۆشێت.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکییەکان لە چەکدارانی داعش بۆ ئەنجامی هێرشەکانی ئەم دواییە لە سەلاحەدین پاڵپشتییان کردووە.
ئەنباری ڕاشیگەیاند: ئەو پیلانە هەرگیز سەرناکەوێت و لە هەمان کاتیشدا هێزە عێراقییەکان ئەبێ سەبارەت بە جووڵەکانی داعش وشیار بن.
بۆچوونی ئێوە