هەورە برووسکە کرێکارێکی مەریوانی کوشت

سەرپەرشتی رێکخراوی تەندروستی شاری مەریوان لە مەرگی کرێکارێکی ٥٥ ساڵان بە هۆی پێکانی ڕاستەوخۆی هەورە برووسکە لە یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور فەیزی ڕایگەیاند: ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی هەورە برووسکە لە گوندی چاوک لە سەر ڕێگای گەڕەکی دارسەیران پیاوێکی ٥٥ ساڵان بە ناوی ع.د  ڕاستەوخۆ، هەورە برووسکە لێی دا.

ناوبراو زیادی کرد: بە پێی خزم و کەسوکارەکە، ناوبراو کرێکار بووە و لە کاتی کار کردنیشدا بووە کە ئەو ڕووداوە بەسەریدا هاتووە و دەستبەجی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجری مەریوان.

فەیزی بە وتنی ئەوەی کە ئەو پیاوە پێش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی خۆی لەدەست دابوو، وتی: پسپۆڕانی نەخۆشخانەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر کاری زیندوو کردنەوەیان لەسەری ئەنجام درا بەڵام ئاکامێکی نەبوو.

News Code 32239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =