تەقینەوەکەی عەفرین کاری میتی تورکیا بووه

هدیە یووسف، ئەندامی شۆرای هەماهەنگی کۆنگرەی ژنانی ستار، ڕایگەیاند: تەقینەوە تیرۆریستییەکەی عەفرین لە لایەن ڕێکخراوەی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا(میت)ەوە ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هدیە یووسف، ئەندامی شۆرای هەماهەنگی کۆنگرەی ژنانی ستار، لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بۆمبدانەرییەکەی ٢٨ ئاپ لە عەفرین ڕایگەیاند: ئەو هێرشە تیرۆریستییە لە لایەن ڕێکخراوی هەواڵگری نەتەوەیی تورکیا(میت)ەوە داڕێژراوە. سوپای تورکیا لە کاتی داگیر کردنی عەفرینەوە تا ئێستا هێرشی نامرۆڤانەی زۆری دژی دانیشتووانی عەفرین ئەنجام داوە. هەر ڕۆژە هاووڵاتیای لە ئەو شارە دەڕفێنێت و دەیانکوژێت. تورکیا بە ئەو کارانەوە دەیەوێت دانیشتووانی عەفرین ناچار بە کۆچ کردن بکات.

هدیە یووسف وتیشی: هێرشەکانی تورکیا ئامانجی جیاوازیان هەیە. لە پاڵ ئەوەوی کە پاڵاوتنی میلیشاکانی سەر بە تورکیا یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو هێرشانەیە، ناچار کردنی خەڵکی خۆجەیی عەفرین بە چۆڵ کردنی ئەو شارەش لە ئارادایە. دەوڵەتی تورکیا چەند خولەک دوای ئەو هێرشە، یەپەگەی تۆمەتبار کرد. ئەگەر تورکیا پێش لە ئەو هێرشە هەواڵی لێی نەبووایە نەیدەتوانی دەستبەجێ یەپەگە تۆمەتبار بکات.

نابوراو لە درێژەشدا ڕایگەیاند: بۆ سەقامگیری لە سووریا و چارەسەری کێشەکانی ئەو وڵاتە ئەبێ کۆتایی بە داگیرکاری تورکیا بێت.

News Code 32237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =