٥٠٠ تۆن جۆرەکانی بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردەی هەرێمی کوردستان کرا

جێگری شەریکەی هەرەوەزی گوندیی کوردستان وتی: لە خاکەلێوەی ئەمساڵ ٥٠٠ تۆن هەموو جۆرە بەرهەمی کشتوکاڵی لە ڕێگای سنووری فەرمی باشماخی مەریوانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری ڕایگەیاند: لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ ٥٠٠ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی لەوانە پرتەقاڵی تامسۆن، پیواز، تەماتە و پەتاتە لە ڕێگای سنووری فەرمی باشماخەوە هەناردەی وڵاتی عێراق کراوە.

ناوبراو زیادی کرد: بەشی کشتوکاڵی و پیشە ، لە بەشە گرینگەکانی ئابووری وڵاتە و ئەو کارە بووەتە هۆی ئەوەی کە هەناردە کردنی بەرهەمی کشتوکاڵی، پیشەی خۆراکی و ئاژەڵداری و گەشەی ئابووری لە ئەو بەشە گرینگایەتی زۆری هەبێت.

ئەسکەندەری وتیشی: چارەسەری کێشەی هەناردە کردن بە مەبەستی گەشەی هەناردە کردن و باڵانسی نرز لە بازاڕی ناوخۆ، لەبەرچاو گرتنی بەکارهێنانی بەرهەمەکان لە ناوخۆ و هەناردە کردنی دەتوانێت بەرژەوەندی وەرزێران و ئاسایشی خۆراکی ناوخۆ دابین بکات و بەستێن بۆ گەشەی هەناردە کردنی بەرهەمگەلێک جگە لە نەوت لە درێژخایەندا خۆش بکات.

News Code 32219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha