تورکیا لە ڕیزی نادیمۆکراتترین وڵاتانی جیهاندایە

ڕێکخراوی توێژینەوەیی بەرتەلسمان لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی تورکیا لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ی تورکیای لێک داوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی ئەڵمانی برتلسمان لە نوێترین ڕاپۆرتی دووساڵانی خۆی، کە لە ژێر ناوی " پێوەری گۆڕانکاری برتلسمان" بڵاو دەکاتەوە، تورکیای لە ڕیزی وڵاتانی نادیمۆکرات هێناوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە تورکیا لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا گۆڕانکاری زۆری لە سیاسەتی ناوخۆیی و پێوەندی نێودەوڵەتی ئەزموون کردووە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ئەو وڵاتەی بەرەو نادیمۆکرات بوون بردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە دەسەڵاتی یاسا لە تورکیا لاواز بووەتەوە و ئازادی بنەڕەتی زیاتر لە ڕابردوو سنووردار بووەتەوە.

پرسێکی دیکە کە لە پێوەری بەرتەلسمان سەرەنجی خراوەتە سەر، چین چین کردنەوەی کۆمەڵگای تورکیایە کە بەرپرسی سەرەکیی ئەردۆغانە.

ڕێکخراوی بەرتەلسمان پێی وایە ڕەوتی نادیمۆکرات بوونی تورکیا لە بواری ناوخۆیی پاشهاتی بەربڵاوی بۆ پێوەندی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە هەبووە. هەندێک لە ئەو پاشهاتانە بریتین لە: تارمایی پێوەندی تورکیا و یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا، ڕاگیرانی دانوستانی وەرگرتنی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا، ئاڵۆزنی لە پێوەندی دوو لایەنەی تورکیا لە گەڵ هەندێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتی، درێژەی ئاڵۆزی لە گەڵ ئەمریکا بە بۆنەی پرسگەلێک وەکوو سووریا، ئێران، بزووتنەوەی گولەن و هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل.

بە گشتی، ڕاپۆرتی بەرتەلسمان پاگەندەی کردووە دەسەڵاتی تورکیا چاوی لە بەرانبەر بنەڕەتی دیمۆکراسی نووقاندووە و ئەو کارەش لە ڕوانگەی دەسەڵات بەرانبەر کوردەکان بەرچاوە.

News Code 32218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =