٢ وەجبەی دەرمانی لە ئیسپانیاوە هاوردەی ئێران کرا

بەڕێوەبەری گشتیی گومرۆک لە هاوردەی ٢ وەجبەی دەرمانی ئیسپانیایی لە رێگەی بازاڕچەی سنووریی ساری سوو بۆ ناو ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سادق نامدار ڕاشیگەیاند: ٢ دەزگا لۆری بە ٤٥ پالێتی کاڵای دەرمانی بە کێشی ٧٤٣٧ کیلۆگرام کۆتایی حەوتەی ڕابردوو هاوردەی وڵات کراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەو ٢ وەجبەیەکە کە پێکهاتووە بە ئەمپوولی "نۆرادالین" بۆ پەستانی خوێن و بووژانەوەڤ دڵ و سیە و سیرۆمی "لینزۆلید" بۆ هەوکردنی پێستی بە بایەخی ٤٣٦ هەزار و ٨٤٠ یۆرۆ، لە ئیسپانیاوە ناردراوە و دوای بارگری لە سنووری ساری سوو، بەرەو گومرۆکی شاریاری تاران دەنێردرێت.

News Code 32208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha