عەلی فاهم نووسەر و کارناسی عێراقی سەبارەت بە ڕەوتی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: بە پێی زانیارییەکان، ئەو دۆسیە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بەرەو تۆکمەی ئامادەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دەچێتە پێش و ئەمریکا لەباری ستراتژیکەوە ناتوانێ دەستهەڵگری پێگەی ناوچەیی بێت.
ناوبراو هەروەها سەبارەت بە دەسکەوتە گەردوونییەکانی ئەم دواییە ئێران جەخت کرد: دەسکەوتە بەردەوامەکانی ئێران، تەواو ئەمریکای تاساندووە. بە تایبەت لەم دواییە شایەدی هاویشتنی مانگیلەی نووری ١ بووین و ئەو بابەتە ئاستەنگێکی گەورەی بۆ ئەمریکییەکان دروست کردووە.
ئەو کارناسە عێراقییە ئاشکراشی کرد کە ئەمریکا خەریکی تۆکمە کردنەوە بنکەکانی لە عێراق و ڕاهێنانی هێزەکانی و تاقمێک لە هێزە عێراقییەکان بۆ بە شەڕدانیان لە گەڵ حەشدی شەعبییە.
بۆچوونی ئێوە