یارمەتی ٤٥٠ ملیۆن تمەنی رێبەری ئێران بۆ زیندانییەکان

بەڕێوەبەری گشتیی بنکەی دیەی ئێران وتی: رێبەری باڵا وەک نەریتێکی ساڵانە و بە مەبەستی پاڵپشتی لە زیندانیانی تاوانی نائانقەست، ٤٥٠ ملیۆن تمەنیان پێشکەشی بنکەی دیە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئەسەدوڵڵا جەولایی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتیشی: بە پێی ڕاپۆرتی جێگرایەتی دارایی بنکەی دیە، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دەیەی ڕابردوو بە بەخشینی ٢ ملیارد و ٥٦٣ ملیۆن تمەن بوونەتە هۆی ئازادی زیاتر لە ٧٠٠ زیندانی قەرزداری ماڵی و حوکمدراو بە پێدانی دیە بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ.

جەولایی ئاماژەی بەوەش دا: رێبەری باڵا لە سەفەرە پارێزگاییەکانیشیاندا چاویان لە زیندانیی تاوانە نائانقەستەکان بووە و لە سەفەریان بۆ کرماشان ٢٤٠ زیندانی نائانقەستیان بە پێدانی یەک ملیارد تمەن یارمەتی و لە سەفەری بێنجنۆرد ١٢٥ زیندانی قەرزداریان بە پێدانی یارمەتیی ماڵی ئازاد کرد.

News Code 32190

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =