بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لێژنەی دەوڵەت بە ئاماژە کەنداوی فارس وتی: کەنداوی فارس بۆ ئێمە ڕێگایەکی گرینگ و مێژووییە. هەموو ڕێگاکان بۆ ئێمە گرینگن و لە باکووریش دەریای کاسپیەن بۆ ئێمە گرینگایەتی زۆری هەیە. بەڵام کەنداوی فارس بۆ ئێمە زۆر گرینگترە و ناوەندی دابین کردنی قزەی جیهانە و وڵات بە ئاوە ئازادەکان و ئەقیانووسەکان پێوەند دەداتەوە.
ناوبراو بە جەخت لە سەر گرینگایەتی ناوچەکە و کەنداوی فارس، وتی: پیرۆزبایی لە هەموو ئەو نەتەوانە دەکەم کە کەنداوی فارسیان هەیە. ئەو کەنداوی ناوی فارس بووە و دەمێنێت.
سەرۆک کۆمار وتیشی: ئەمریکا ئەبێ بزانێت ئەو کەنداوە، ناوی کەنداوی فارسە و کەنداوی نیۆیۆرک و کەنداوی واشنتۆن نییە. ئەبێ لە بەر ناوەکەی و نەتەوەگەلێک کە لە پاڵ ئەو کەنداوەن و هەزاران ساڵە پاراستوویانە، لە دۆخەکە تێبگەن و هەر ڕۆژە دژی نەتەوەی ئێران پیلان دانەڕێژن.
ڕۆحانی ئەوەشی وت: نەتەوەی ئێمە هەمیشە و لە هەموو گۆڕەپانەکان سەرکەوتوو بوون و سەرکەوتوون و ئێستاش لە پاراستنی ئەو رێگا ئاوییە سەردەکەێت
بۆچوونی ئێوە