بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی پارێزەرانی عەسرین لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە پێوەندی تەلەفۆنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە لە زیندانی ئیمرالییەوە لە گەڵ بنەماڵەکەی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بۆ یەکەم جار لە ماوەی زیندانی بوونی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ناوبراو توانی لە پێوەندیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات.
شیاوی باسە، دوای بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە تورکیا و نەبوونی زانیاری لە دۆخی زیندانی ئیمرالی و خودی ئۆجەلان، پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە و پارێزەرەکانی هەوڵی زۆریان دا بۆ پێوەندی تەلەفۆنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە گەڵ بنەماڵەکەی.
بۆچوونی ئێوە