باشترە ئەمریکا کۆتایی بە خەون و خەیاڵەکانی دژی ئێران بێنێت

وەزیری دەرەوە لە تویتێکدا نووسی: نەتەوەی ئێران هەمیشە خۆی بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆی بڕیاری داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە هەژماری تویتەری خۆی وێڕای بڵاو کردنەوەی دووبارەی هەواڵی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە بەرجام بۆ پێکهێنانی کەمپەینی زیاترن گوشار لە سەر ئێران نووسی: دوو ساڵ لەمەوپێش، پەمپێئۆ و سەرۆکەکەی ڕایانگەیاند کە بەشداری ئەمریکا لە ڕێککەوتی ناڤۆکی کۆتایی پێدێنن، بە هیوای ئەوەی کە زیاترین گوشاریان ئەمریکا لە سەر ئێران، ئەو وڵاتە بە چۆک دابێنێت.

ناوبراو درێژەی دا: پاش شکستی سووکانەی ئەو سیاسەتە، پەمپێئۆ دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە بەرجام. کۆتایی بهێنن بە خەون و خەیاڵەکانتان، نەتەوەی ئێران هەمیشە خۆی چارەنووسی خۆیی دیاری کردووە.

شیاوی باسە مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا چەندین  جار بە جەخت لە سەر ئەوەی کە گەمارۆکانی سەر ئێران لە. مانگی ئۆکتۆبەر کۆتایی پێدێت، ئەو بابەتەی هۆشداریی بۆ دەسپێکی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەسف کرد و هەوڵی داوە تا ئەو گەمارۆیانە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە درێژ بکاتەوە.
نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کردووە کە بە ئەو هۆکارە کە پەمپێئۆ دەزانێت چین و ڕووسیا ڕێگری دەکەن لە درێژ کردنەوەی گەمارۆکان لە سەر ئێران، هەوڵ دەدات تا بە گەڕانەوە بۆ بەرجام و لە ژێر ناوی بەشداری لە ئەو ڕێککەوتنە، ڕەوتی پەلەپیتکە بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران چالاک بکاتەوە.

News Code 32167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =