سیاسەتەکانی ئەمریکا مەترسیدار و دژی کورد, عەرەب و مەسیحییە

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێرانی گۆڤاری لۆمۆند دیپلۆماتیک، وێرای لێکدانەوەی دۆخی کوردستانی سووریا لە دوای هێرشی تورژکیا، ڕوانییە ڕۆڵی ئەمریکا و ڕووسیا لە قەیرانی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) لەو لێدوانەدا سەبارەت بە دەستدرێژکارییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی کوردستانی سووریا، ڕایگەیاند: ئەو دەسترێژیانە مامەڵەیەکی سیاسی بوون و دەروەستیان بە پرسی ئەدلەبەوە بوو.

وتیشی: تورکیا بۆ قەرەبووی هێرشی ڕووسیا و حکوومەتی سووریا بۆ سەر ئەدلەب، هەوڵی داگیرکردنی گرێ سپی و سەریکانی دا، هەتا لەو رێگەوە لایەنەکانی بەرامبەری بهێنێتە پای میزی دانوستان.

کۆبانی هەروەها لەبارەی گەڕانەوەی سوپای سووریا بۆ ناوچە ژێرکۆنتڕۆڵەکانی هەسەدە لە دوای هێرشی ئاکتەوبری ٢٠١٩، وتی: دوای ڕێککەوتن لە گەڵ ڕووسیا، سوپای سووریا لە ناوچەگەلێکی بەرتەسکی سنووریدا جێگیر بوونە و ئامادەبوونیان زیاتر سیاسییە تا سەربازی.

ڕاشیگەیاند: بوونی ئەو هێزانە لە ئەنجام ڕێککەوتنێک لە نێوان تورکیا و ڕووسیا و بۆ ڕێگری لە داگیرکردنی ناوچەگەلێکی زیاتر لە خاکی باکووری سووریا لە لایەن تورکیاوە بووە.

ئەو فەرماندە کوردە لەبارەی چاوەروانیی کوردەکان لە حکوومەتی سووریا، ڕوونی کردەوە: ئێمە بۆ گەیشتن بە رێگەچارەیەکی پاوەجێ دوو شتمان لە دیمەشق دەوێ: یەکەم، خۆبەڕێوەبەری لە دەستووری سووریادا پێناسە بکرێت و دووهەم، لە دەستووردا گەرەنتی ئەو بدرێ کە سوپای دیموکراتیک بەشێک بێت لە هێزی بەرگری سووریا و تا ئەوکات ئەو دوو ویستە جێبەجێ نەبێت، هیچ ڕێککەوتنێک لە ئارادانییە.

ناوبراو هەروەها ڕەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکییەکان گرت و وتیشی: سیاسی واشنتۆن ترسێنەر و جێی مەترسییە بە هەموو ناوچەکە. ویلایەتە یەکگرتووەکان دژی کورد، عەرەب و مەسیحی یاری دەکات. لە بەرامبەردا ڕووسیا لە پڕۆسەی سیاسی سووریادا ڕۆڵێکی گرینگتری هەیە و مسکۆ پێداگرە لە دۆزینەوەی رێگەچارەیەک لە نێوان ئێمە و حکوومەتی سووریا و خود سەرۆک کۆمار پووتین بەردەوام بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک گوشاری خستۆتە سەر دیمەشق.

کۆبانی جەختی لەوەش کرد: ئێمە لامان وایە قەیرانی سووریا قەیرانێکی جیهانییە و رێگەچارەشی دەبێ نێودەوڵەتی بێت و پێویستە دەسەڵاتە جیهانییەکان لەو رێگەچارەیەدا ڕۆڵ بگێڕن.

News Code 32166

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =