شێعرخوێندنەوەی منداڵانی کورد لە مێهرەجانی "مناڵ"

بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام خوازیاری تەڤلبوونی خەڵکی بە بەشی شێعرخوێندنەوەی بە زمانی دایکی لە مێهرەجانی دووساڵانەی شێعری کوردی "مناڵ" بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێهرەجانی دووساڵانەی شێعری کوردی "مناڵ" وەک یەکێک لە مێهرەجانە ناسراوە و ڕەوت‌سازەکانی ئەدەبی کوردی، لە چوارەمین خولی کاریی وێرای بەهادان بە هەموو شێوەزارە کوردییەکان، بەشێکی بۆ شێعرخوێندنەوەی ڤیدئۆیی بۆ منداڵانی کوردزمان زیاد کردووە.

هەر لەو پەیوەندییە بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی پارێزگای ئیلام لە پەیامێکدا داوای لە شاعیران و هۆگرانی شێعری کوردی کرد کە لە پێناو پەرەدان بەو بەشەی مێهرەجان و تۆکمەکردنی زمانی دایکی هەوڵ بدەن،

عومران خودئامووز لە پەیامەکەیدا جەختی لەوش کرد کە لە هەنگاوێکی تەواو داهێنەرانەدا شێعرخوێندنەوەی منداڵانی کورد لە پەنای شاعیرانی گەورەساڵ لەوپەری سنوورە جوگرافییەکان، دەتوانێ سازێنەری ڕەوتێکی ڕەوان لە تۆڕی پێکەوە گرێدراوی بنەماڵەگەلی کورد بێت.

News Code 32165

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =