بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێژنەیەک بریتی لە پارێزەران، پزیشکان و مامۆستایانی کوردستانی سووریا کە لە چوارچێوەی پرۆژەی یەکگرتنی کوردەکانی سووریا دیداری جیاواز لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی سووریا ڕێک دەخەن، لە قامیشلۆ لە گەڵ ئەندامانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیکی سووریا پەیەدە و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا ئەنەکەسە دیداریان کردووە.
لەمبارەوە هاوار نیوز نووسی: بەختیار حەسەن ئەندامی لێژنەی دانوستانکاری کوردی سووریا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ئەو دیدارگەلە وتی: ئەندامانی پەیەدە و ئەنەکەسە ڕوانینێکی ئەرێنیان سەبارەت بە یەکگرتنی لایەنە سیاسییەکانی کوردی سووریا هەبووە. لە گەڵ هەر دوو پارتەکە دیدارمان کرد و هەر دوو لایەنەکە سەبارەت بە ئەو ڕەوتە گەش بینن.
هەروەها سەما بگداش، وتەبێژی پارتی پەیەدەش لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەو دیدارە وتی: کارێک کە ئەو لێژنە ئەنجامی دەدەن زۆر بەنرخە.
وتیشی: ئامادەی قبووڵ کردنی هەر جۆرە بەرپرسایەتییەک بۆ یەکگرتنی کوردەکانین و بۆ ئەوەی کە ئەو کارەش سەربکەوێت هەر کارێک کە بکەوێتە ئەستۆمان ئەنجامی دەدەین.
بۆچوونی ئێوە