مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ٥٣ کۆنسێرتی مۆسیقا لە کوردستان دەرکراوە

سەرپەرەشتی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، وتی: ساڵی ڕابردوو ٥٣ کۆنسێرتی مۆسیقا لە شارەکانی پارێزگا مۆڵەتی بەڕێوەچوونیان پێدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عوبەیدوڵڵا ڕۆستەمی وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: کۆنسێرتی سەعدوڵڵا نەسیری، حسێن سەفامەنش، فواد کشاوەرزی، هۆروش بەند، حەمید هیراد، ئارەش و مەسیح، عەلی یاسینی، هادی غەفووری، پێژمان ئازەری، مێهرەگان و گرووپەکانی ساز و ژین، ڕستاک و ستران بەشێکن لەو گۆرانی‌بێژ و ژەنیار و گرووپانەی ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی کۆنسێرتیان پێدراوە.

ڕۆستەمی بە ئاماژە بە بەڕێوەچوونی حەوتەمین مێهرەجانی مۆسیقای کوردی وەک یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە مۆسیقاییەکانی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی لە پارێزگای کوردستان بۆ ڕێزنان لە پێشەنگەکانی بواری مۆسیقای پارێزگا، وتیشی: جگە لەوە ٧٧ پرۆگرامی مۆسیقایی و لەوان مۆسیقای نەریتی، پاپ و ناوچەیی لە کوردستان بەڕێوەچووە.

ناوبراو سەبارەت بە هەنگاوە مۆسیقاییەکانی دیکەی ساڵی ڕابردووی هەتاوی لە پارێزگای کوردستان، ڕایگەیاند: بەڕیوەچوونی مۆسیقای فێرکارانی ڕێکخراوی ڕەش و سپی، ٦ کارگەی ڕاهێنانی مۆسیقایی، ١٥ کۆبوونەوەی هونەری لە بواری مۆسیقا، ٥ مێهرەجانی مۆسیقای فەجر، ناوچەیی، بەرخۆدان، گەنجان، منداڵان و پاڵپشتی لە بەرهەم هێنانی ٢ ئەلبۆمی مۆسیقایی بەشێکی دیکەی لە چالاکییەکانی ئەم ئیدارە لە بواری مۆسیقان.

News Code 32151

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =