بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سادق نامدار وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئەو وەجبە دەرمانییە لە وڵاتی ئاڵمانیا بارکراوە و بریتییە لە دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر بە ٢٠ هەزار و ٧٦٣ کیلۆگرام مادەی کیمیایی و دەرمانی و تاقیگەیی کە لە دوای گەیشتنی بە خاکی ئێران، ڕەوانەی پایتەخت کرا.
وتیشی: بڕیار بوو ئەو وەجبە لە رێگەی سنووری بازرگانەوە هاوردەی ئێران بکرێت، بەڵام بە هۆی کێشەی هاوردە لەو سنوورەوە، بە ڕەزامەندیی بەڕێوەبەرانی سنووریی ئێران و تورکیا لە رێگەی بازارچەی سنووریی ساریسۆ لە ماکۆوە هاوردە کرا.
نامدار بە ئاماژە بە بایەخی ٢٥٠ هەزار یۆرۆیی ئەو وەجبەیە، ڕایگەیاند: یەکەمین وەجبەی دەرمانیی کڕدراو لە وڵاتی ئەڵمانیاش ٢٣ رۆژ لەوە پێش بە کێشی ٢٦ تۆنی هەر لەم سنوورەوە هاوردەی وڵات کراوە.
بۆچوونی ئێوە