ئامانج لە گۆڕینی دیمۆگرافیای کوردستانی سووریا

ژمارەیەک لە نوێنەرانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا هاوپەیوەند بە گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافیکی ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پرسیاریان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک لە نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەرلەمانی تورکیا لە فواد ئۆکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا و سولەیمان سویلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا هاوپەیوەند بە گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پرسیاریان کرد و گەڵاڵەیەکیان لەو بارەوە پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا کرد.

عایشە سوروچ، مەحموود تۆغرۆل، عومەر ئۆجالان و مەنسوور ئیشیک نوێنەرانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لە باکووری سووریا بووەتە هۆی بەزاندنی یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە، وتوویانە: ئامانجی سەرەکی ئەو ئۆپراسیۆنە لە باکووری سووریا ڕێگری لە دەستپێڕاگەیشتنی کوردەکان بە هەلی سیاسی و ناسینەوەی شوناسیان لە باکووری سووریایە.

لە هەمان پێوەندیدا، تورکیا لە هەوڵدایە بۆ گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافیای ناوچەکە. ئامانج لە ئەو هەوڵانەش کەم کردنەوەی حەشیمەتی کوردەکان لە ئەو ناوچەیە.

هەروەها لە ئەو داواکارییە هاتووە:  زۆربەی عەرەبەکانی سووریا لە ناوچەکانی ترەوە بۆ شارەکانی سەرێکانی و گرێ سپی هێنراون و لە ماڵ و خانووی کوردەکان جێگیر کراون. تورکیا لە هەوڵدایە تا سیاسەتەکانی خۆی لە عەفرین جارێکی دیکە لە شارەکانی تر دووپات بکاتەوە. هەر بەو بۆنەوە داوا لە وەزیری ناوخۆ و جێگری سەرۆک کۆمار دەکەین تا بە ئەو پرسیارانە کە لە ئەو بارەوە هێنراونەتە ئاراوە، خێرا وەڵام بدەنەوە.

News Code 32143

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =