چین زانیارییەکی نوێ لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزییەوە

لێکۆڵەرانی چینی پاش تاوتوێ کردنی نموونەکانی ١١ کەسی تووشبوو بە کۆرۆنا ٣٣ جار خۆگۆڕینیان تێدا بینیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سکای نیوز، لێکۆڵەران لە چین زیاتر لە ٣٠ جار گۆڕینیان لە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا دۆزیوەتەوە. ئەو لێکۆڵەرە پاگەندە دەکات گۆڕینەکان هۆکاری مەرگهێنەر بوونی ئەو ڤایرۆسە لە بەشگەلێک لە گۆی زەوین.

لێکۆڵەرانی زانکۆی ژجیانگ لە چین ڕایانگەیاند بەڵگەگەلێکی ڕاستەوخۆیان بینیوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی گۆڕان هاتووە و بەستێنی نەخۆشییەکە بە توندی دەگۆڕێت.

مەرگهێنەرترین گۆڕینەکان لە نەخۆشەکانی ئەو لێکۆڵینەوە لە زۆربەی نەخۆشەکان لە ئەورووپا بینراوە. لە ئەم نێوانەدا زنجیرەیەکی هێواشتری ئەو ڤایرۆسە لە بەشگەلێک لە ئەمریکا وەکوو واشنتۆن بینراوە. هەروەها یەکێک لە گۆڕینەکان لە ٥ نەخۆش لە ئۆسترالیا بینراوە.

بە وتەی لێکۆڵەران ئەو لێکۆڵینەوە نیشاندەری قووڵایی جۆراوجۆر بوونی زنجیرەکانی کۆرۆنایە کە سەرەنجیان پێ نەدراوە. ئەوان هەروەها بە ئەو کەسانەی کە هەوڵی بەرهەم هێنانی ڤاکسێنەکەی دەدەن هۆشدارییان داوە کە ئەو گۆڕینانە لەبەرچاو بگرن.

News Code 32087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha