نوێترین ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان

بە گوێرەی ئامارەکان کە لە لایەن زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان ڕاگەیێندراوە ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا بۆ هەزار و ١٥ کەس بەرز بووەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە لە ٢٣٠٠ نموونە تاقی کراوەکە لە پارێزگای کوردستان ١٠١٥، حاڵەت ئەرێنی و ١١٩٠ حاڵەت نەرێنی بووە، وتی: حاڵەتە ئەرێنییەکان لە شارەکانی پارێزگای کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە: سەقز ٢٦٥، سنە ٢٣٩، بانە ١٣٩، قوروە ٨٠، دێولان ٥٥، بیجاڕ ٤٥، دیواندەرە ٥٨، مەریوان ٦٦، کامیاران ٥٢ و سەوڵاوا ١٦ حاڵەت.

دکتۆر ئارەزوو فەلاحی وتی: لە سەرەتای هاتنی ئەو ڤایرۆسە بۆ پارێزگا تا ئێستا ١٠٨ کەس گیانیان لەدەست داوە.

نابوراو زیادی کرد: بەم پێیە ژمارەی گیان لەدەست داوان لە شارەکانی پارێزگای کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە: سەقز٣٢ کەس، قوروە ١٧ کەس، سنە ١٩ کەس، بانە ١٥ کەس، بیجاڕ ٧ کەس و مەریوان ٥ کەس، کامیاران ٧، کەس دیواندەرە ٤ کەس و دێولانیش یەک کەس.

ناوبراو ژمارەی ئەو کەسانەی کە ڕزگاریان بووە ٥٦١ کەس ڕاگەیاند.

News Code 32077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha