مەودای هاویشتنی مووشەکەکانی سوپای پاسداران بۆ ٧٠٠ کیلۆمەتر بەرز بووەوە

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا وتی: ئێستا هەموو جۆرە مووشەکێکی سەر ئاست و ژێر ئاست بە مەودای بڕینی ٧٠٠ کیلۆمەترمان هەیە کە لە ناوخۆ بەرهەم هاتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سوپا نیوز، سەردار دەریاوان عەلیڕەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا ڕایگەیاند: سوپا لە سەرەتای شۆڕشەوە بۆ پارێزەری لە دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئیسلامی دامەزرا کە وردە وردە بە دەسپێکی جووڵەی گرووپەکانی دژە شۆڕش لە سنوورەکان و پاش شەڕی عێراق، هاتە نێو بواری بەرگریشەوە، لە ڕاستیدا ئەرکی سوپا، بەرگری لە ئیسلام و شۆڕش و ئاشتی و سەقامگیرییە.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا لە درێژەدا بە ئاماژە بە پێشکەوتەکانی ئێران لە بواری چەک و تەقەمەنی و بەشی سەربازی لەوانە چەکی دەریایی وتی: شانازی ئێمە ئەوەیە کە هەموو جیهازاتی سەربازیمان لە ناوخۆی بەرهەم دێت و سەر بە هیچ وڵاتێک نین.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو پێشکەوتنانە لە حاڵێکدا بەدەست هاتووە کە سەردەمێک زیاترین مەودای بڕینی مووشەکە دەریاییەکانی ئێمە ٤٥ کیلۆمەتر بوو کە ئەویش بە دەستی ڕاوێژکارانی ئەمریکی کاریان دەکرد، بەڵام ئێستا هەموو جۆرە مووشەکی سەر ئاستی و ژێر ئاست بە مەودای بڕێنی ٧٠٠ کیلەمترمان هەیە کە بە دەست یبلیمەتەکانی بواری سەربازی ناوخۆی بەرهەم هاتوون.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووبەڕوو بوونەوەی هەفتەی ڕابردووی هێزەکانی دەریایی سوپا و پاپۆڕی ئەمریکی و سەربزێوی ئەمریکییەکان لەو بارەوە وتی: ئەمریکییەکان لە ئەو سەربزێوییەدا بە پێچەوانەی یاسا نێودوەڵەتییەکان لە سەر ڕێگای پاپۆشرەکانی ئێمە وەستابوون و لە وەڵامدانەوە ڕادیۆییش خۆیان دەبوارد کە لە گەڵ وەستانەوەی بەهێزی هێزەکانی ئێمە ڕووبەڕوو بوونەوە.

News Code 32069

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =