حزبەکەی بارزانی دوژمنایەتی هەموو کوردەکان دەکات

هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە کاردانەوەی بە جێگربوونی هێزەکانی سەر بە پارتی لە ناوچەی زەینی وەرتی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هاوارنیوز، ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤدەم لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە جێگربوونی هێزەکانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی زەینی وەرتی، ڕایگەیاند: یارییەک کە ئەوڕۆ لە زەینی وەرتیدا ڕوو دەدا، ١٧٠ ساڵە دژی کوردەکان ئەنجام دەدرێت. دوژمنانی کوردان لە پێناو تێکشکاندنی کوردەکان و هەڵگیرساندنی شەڕێکی ناوخۆیی هەوڵ دەدەن و بێ شک گۆڕانکارییەکانی زەینی وەرتی بەشێکە لەو پیلانە.

موسلیم ڕایگەیاند: ڕاستە ئەوی لە زەینی وەرتیدا ڕوو دەدا، بە هیچ چەشنێک مومکین نییە و کوردەکان دەبێ لە هەمبەر ئەو پیلانانە هوشیار بن و هیچ پیلان و یارییەک قبووڵ نەکەن.

هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە وێرای پێداگری لەوەی کە دوژمنایی لەگەڵ بەشێک لە کوردەکان دوژمنایەتی لەگەڵ هەموو کوردەکانە، ڕاشیگەیاند: ئێمە نابێ دژی یەکتری چەک هەڵبڕین .

شیاوی ئاماژەیە دوێنی دوران کاڵکان ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە وتبووی ئەمریکا و تورکیا بە هاوکاری پارتی دژایەتی ئەو هێزانە دەکەن و پیلان دروست دەکەن.

News Code 32064

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha