محەمەد جەواد زەریف گەیشتە دیمەشق

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە دیمەشق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەرۆکایەتی وەفدێک گەیشتە سووریا.

بڕیارە لەم سەفەرەیدا زەریف لە گەڵ وەلید موعەلیم هاوتای سووریایی خۆی و هەروەها بەسار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیدار بکات.

لە فڕۆکەخانەی دیمەشق فەیسەڵ میقدادجێگری وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە محەمەد جەواد زەریف کردووە.

News Code 32057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =