ئێران دەیەوێت ئەمریکا داگیر بکات

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی قسە پووچەکانیدا، پرسگەلێکی وەکوو بەرجام، کۆرۆنا، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ ی ئەمریکای تێکەڵ کرد و لە کۆتاییدا پاگەندەی کرد کە ئێران بە دوای دەرفەتێکە کە ئەمریکا داگیر بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی سپەن، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە سیاسەتی خۆی دژی ئێران وەکوو ڕێکارێک بۆ هەڵاتن لە ڕەخنەکان لە بەرانبەر ناکارامەییەکانی خۆی لە قەیرانی کۆرۆنا کەڵکی وەرگرت.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانی خۆی دیسان جان کری وەزیری دەرەوەی دەولەتی ئۆبامای تۆمەتبار کرد و وتی کە ئەو ڕێگری دەکات لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نوێ لە گەڵ ئێران.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە زەریف لە تویتێکدا دوێنێ جەختی کرد کە ئێران لە هیچ ئەمریکیەک ڕاوێژ ناگرێت.

ترامپ هەروەها وتی: ئێران لە بەر ئەوە ڕێککەوتن ناکات لە گەڵ ئەمریکا چۆنکوو پێی وایە ئەگەر سەبر بکات؛ جۆ بایدن ڕکابەری دیمۆکراتی ترامپ، لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠ سەردەکەوێت و بەم شێوەیە، ئەوان دەتوانن ئەمریکا بکەنە هی خۆیان.

ترامپ لە درێژەدا وتی: ئەگەر بایدن سەربکەوێت، ئێران ئەمریکا دەکاتە هی خۆی. جگە لە ئەوە چین، ژاپۆن و مەکزیکیش ئەمریکا دەبەن بۆ خۆیان.

News Code 32054

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =