بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەزوو فەلاحی بە ئاماژە بە تاقیکاری لە سەر ٢ هەزار و ١٢٢ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، وتیشی: لەو ڕێژەیە گیرۆدەبوونی ٩٥٦ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی یەک هەزار و ٥٤ کەسیش نەرێنی بووە.
ڕاشیگەیاند: لەو ٩٥٦ کەسە ٢٥٧ کەسیان لە سەقز، ١٣٣ کەس لە بانە، ٢٣٢ کەس لە سنە، ٥٠ کەس لە کامیاران، ٦٨ کەس لە قوروە، ٥٨ کەس لە مەریوان، ٤٧ کەس لە دیواندەرە، ٤٤ کەس لە بیجار، ٥٢ کەس لە دێولان و ١٥ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە و خراونەتە ژێر چاوەدێریی پزیشکییەوە.
بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٠٦ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا تا رۆژی ڕابردوو و نەبوونی هیچ مەرگێکی دیکە لەو ماوەیە تا ئەوڕۆ، وتیشی: لەو ڕێژەیە ٣٢ کەس لە سەقز، ١٨ کەس لە سنە، ١٦ کەس لە قوروە، ١٥ کەس لە بانه، ٤ کەس لە دیواندەرە، ٥ کەس لە مەریوان، ٨ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە بیجار قوربانیی ئەو ڤایرووسە بوونە.
فەلاحی جەختی لەوەش کرد: تا ئێستا ٥٢١ کەس لە نەخۆشانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە