بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرامەرز شاکری ڕاشیگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنەدا پاش پشکنینی ئۆتۆمبیلی تۆمەتبارەکە، ٣٥ کیلۆگرام مادەی هۆشبەری لە جۆری تەریاک دۆزرایەوە کە بە شێوەیەکی لێهاتووانە شارابووەوە.
وتیشی: لە سەرەتای ئەوساڵەوە تا ئیستا دەست بە سەر ٣٨٠ کیلۆگرام مادە هۆشبەری (٢٨٧ کیلۆگرام تەریاک، ٤٠ کیلۆگرام حەشیش و ٥٣ کیلۆگرام لە جۆرەکانی دیکە) لە ئاستی پارێزگای کوردستاندا گیراوە کە بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوە لە ساڵی ڕابردوودا لە سەدا ٣٥٢ بەرزبوونەوەی بووە.
سەرهەنگ شاکری زیادیشی کرد: تا ئەوڕۆ ١٦ تۆمەتبار لە کاری دابەش کردن و فرۆشی مادەی هۆشبەری دەستیان بووە و ١٢ قاچاخچیی ناسراوەی مادەی هوشبەری دەستگیر کراون و دەست بە سەر ١٣ ئۆتۆمبیلدا گیراوە.
بۆچوونی ئێوە