هێزی ئاسمانی ئێران پشتیوانی لە بەرەی بەرخۆدان دەکات

جێگری هاوئاهەنگی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران باسی دواهەمین دەسکەوتەکانی ئەم هێزە دەکات و پێ وایە لەم بوارەدا شۆڕشێک ساز کراوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیر هادیان وێڕای ئاماژە بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی ئەرتەش لە بەرەکانی خۆڕاگری، وتی: هەر وەکوو ڕێبەری گەورەی کۆماری ئیسلامی فەرموویان ئەم ڕەوڵ‌گێڕانە گرینگە لە داهاتوو و لە کاتی پێویست ڕادەگەینرێت.

ناوبراو لە بەشێکیتر لە وتەکانیدا باسی دواهەمین دەسکەوتەکانی ئەم هێزەی کرد و وتیشی: هێزی ئاسمانی ئەرتەش وەکوو دیکەی هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەمان توانیویە لە بواری بەرهەم‌هێنان و بەکارهێنانی پەهبادە جۆراوجۆرەکاندا سەرکەوتوو بێت و لەم بوارەدا ئەوەندە بەهێز بووینەتەوە کە دەکرێ بڵێین شۆڕشێک ڕووی داوە.

جێگری هاوئاهەنگی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆکانە دوژمنانی ئێران بە هۆی ئاگاداربوون لە توانای هێزی چەکداری و خۆڕاگری ئێرانەوە توانای شەڕی چەکدارانەیان نییە و بۆیە ڕوویان کردۆتە شەڕی نەرم و بوارەکانی فەرهەنگی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی.

News Code 32027

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha